پەروەردەی عێراق: تاقیكردنەوەكان ئەلیكترۆنی نابێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تاقیكردنەوەكان بە ئامادەبوونی خوێندكار لە هۆڵەكانی خوێندن دەبێت و هیچ نیازێك نییە بۆ گۆڕینی بۆ ئەلیكترۆنی.

حەیدەر فاروق، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، وەزارەت بەدەم بڕیارەكانی لیژنەی باڵای نیشتمانیی تەندروستی و سەلامەتییەوە چووە دەربارەی هەڵپەساردنی دەوامی فەرمی لە خوێندنگا و زانكۆكان، بەڵام ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بە ئامادەبوون دەبێت لە خوێندنگاكان، وەزارەتەكە هیچ نیازێكی نییە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بە ئەلیكترۆنی.

وتەبێژەكە ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەت دەسەڵاتی داوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە لەبارەی شێوازی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەران بەپێی پێویستییان.

پێشتر لیژنەی باڵای نیشتمانیی تەندروستی و سەلامەتی بڕیاریدا بە وەستاندنی خوێندن لەناو ناوەندەكانی خوێندن و زانكۆكان و ئەنجامدانی بەشێوەی ئەلیكترۆنی، ئەمەش بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-خەبات قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان بڕیاریانداوە كۆڵنەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
Total
0
Share