حكومەتی هەرێم داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات نەبنە سەكۆی زیادبوونی توندوتیژی

کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە بۆ سنووردارکردنی توندوتیژی دژی ژنان تاووتوێکرا

حكومەتی هەرێم، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەكات کە هاوکاربن و ڕۆڵی گرنگیی خۆیان لە ڕوبەڕوبوونەوەی توندوتیژی و پەرەپێدانی هوشیاری کۆمەڵایەتی بگێڕن و “نەبنە سەکۆیەک بۆ هاندانی توندوتیژی و زیاتربوونی دیاردە کۆمەڵایەتییە نەشیاوەکان”.

سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌بەری گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ئەمڕۆ چوارشەمە له‌سه‌ر ِڕووداوه‌كانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان، كۆبوونه‌وه‌.

لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی حكومەتدا هاتووە، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی بەرامبەر ڕووداوەکانی توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی بە‌گشتی، گفتوگۆ دەربارەی ڕێكکارەکانی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئە‌و دیاردە نەشیاوانە‌ کرا.

ئاماژەبەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و، بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لەناو حکومەت و کۆمەڵگە، دابینکردنی هەلی كار و جێبەجێکردنی یاساکان و بەهێزکردن و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردنی و بە سزاگەیاندنی ئەو تاوانبارانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن دووپاتكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی حكومەت ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبوونەکەدا کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە بۆ سنووردارکردنی توندوتیژی دژی ژنان تاووتوێکرا، لەو ڕووەشەوە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرا کە هاوکاربن و ڕۆڵی گرنگیی خۆیان لە ڕوبەڕوبوونەوەی توندوتیژی و پەرەپێدانی هوشیاری کۆمەڵایەتی بگێڕن، و نەبنە سەکۆیەک بۆ هاندانی توندوتیژی و زیاتربوونی دیاردە کۆمەڵایەتییە نەشیاوەکان.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: میوانداریی زیاتر لە گەڕێكی وتوێژی نێوان سعودیە و ئێرانمان كردووە

بابەتی دواتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی پێکھێنانی بەرەیەکی نیشتیمانی فراوان بەگرنگ ناودەبەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share