لەسەر یاسای چاکسازی چوار وەزیری حکومەتی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە خوێندنەوەی دووەمی ڕاپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازیدا، لیژنەكە داوایكردووە چوار وەزیری حکومەتی هەرێم بانگهێشت بکرێن، بۆ ڕوونکردنەوە و ڕەواندنەوەی ئەو تێبینی و پرسیارانەی لای لیژنەی دارایی دروستبووە.

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان كۆبوەوە و خوێندنەوەی بۆ ڕاپۆرتی دووەمی چاكسازی كرد، زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی چاکسازیدا گەیشتینە ئەو بڕوایەی بەشێک لە بڕگەکانی چاکسازی دەبێت بە ئامادەبوونی وەزیرەکان قسەی لەبارەوە بکرێت”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی وەزیرانی دارایی، شەهیدان، ناوخۆ و پێشمەرگەی کردووە، هەروەها سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی لە حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکاندا ئامادەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای پەسەندكردنی یاسای چاکسازی و دەركردنی ڕێنمایی بۆ چۆنیەتیی جێبەجێكردنی، بڕیاریدا سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتی چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات و لیژنەی دارایی چاودێری و گفتوگۆی لەسەر بکات.

بابەتی پێشتر

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 64 هەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

سەرکردەیەکی هەسەدە تیرۆرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share