دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە سلێمانی گفتوگۆ دەکەین لەسەر پرسی یەکڕیزی و دۆزینەوەی چوارچێوەیەک بۆ هەماهەنگی زیاتر لە بەغداد”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی و سۆسیالیست کۆدەبینەوە، کۆبوونەوەکان درێژکراوەی کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بوو، کە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان بەشداریان تێداکردبوو”.
نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵی سەرەکی سەرۆکایەتی هەرێم تەنها بۆ یەکڕیزییە و ئەمڕۆ ئەو لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان و لایەنەکانی دیکە ئەو پرسە تاوتووێ دەکەین، پێشمان وایە کورد زەرەرمەندی سەرەکییە لە پەرتەوازەیی ماڵەکەی”.