قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکراوە و بەپێی پێوەرەکە نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە لە نێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 500 دیاریکراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان به 38 دینار دیاری ده‌كرێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت”.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی به 38 سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكراوە.
كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له نێوان (50) بۆ (70) کاتژمێرە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیدەی ئە‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیدە جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدەئٔه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی پێنج (ئەم مانگە) تا كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له کاتژمێر (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ کاتژمێر (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) خولەک كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.