پارێزگاری سلێمانی فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ ئەنجومەنی نوێی شارەوانی دەركرد

بە فەرمانێکی پارێزگاری سلێمانی، بڕیاری دەستبەکاربوونی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی دەرکرا، کە پێشتر و لە کۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی پارێزگادا دەنگی لەسەر دراوبوو.

بەپێی فەرمانەکەی هەڤاڵ ئەبوبەكر، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی، جێگر و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی پێشوو، کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2000ەوە دەستبەکاربوون، بڕیاری دەستبەکاربوونیان هەڵدەوەشێنرێتەوە و سەرۆک و جێگر و ئەندامە تازەهەڵبژێردراوەكان دەستبەکار دەبن.

لە فەرمانەکەدا ناوی ئەو کەسانەی دەستبەکار دەبن ئاشکرا کراون، هەریەکە لە توانا کەمال، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی وەكو سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی دەستبەكاربوو، فەرەیدون عومەر ئەحمەد لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی دیاریکراوە، هەروەها سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکەش، کە 11 کەسن، دیاریکراون.

لە فەرمانەکەی پارێزگاری سلێمانیدا هاتووە، “لەڕۆژی دەرچوونی بڕیاری ژمارە (3)ی ساڵی 2021ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

بابەتی پێشتر

مۆناکۆ 2-3 لیۆن

بابەتی دواتر

حەلبوسی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share