ئەمریکا و ئێران لەسەر چەند پرسێک ڕێککەوتن

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، ئێران و ئەمریکا لەسەر گۆڕینەوەی چەند زیندانییەک و ئازادکردنی چەند ملیار دۆلارێکی ئێران ڕێککەوتوون.

بەپێی زانیاریی میدیاکان، ئێران و ئەمریکا 4 زیندانی یەکدی ئاڵوگۆڕ دەکەن (ئازاد دەکەن) کە ئەمریکییەکان لە ئێران بە تۆمەتی “سیخوڕی” دەستگیرکراون و ئێرانییەکانیش بە تۆمەتی “شکاندنی بەندەکانی سزاکانی سەر ئێران” دەستگیرکراون.

لەگەڵ ئەمانەشدا میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە، “ئەمریکا ڕەزامەندیداوە لەسەر ئازادکردنی 7 ملیار دۆلاری بلۆککراوی ئێران لەلایەن ئەو وڵاتەوە”.

ئەوەی لەسەر ڕێککەوتن و نزیکبوونەوەی ئێران و ئەمریکا ئاشکراکراوە تەنها لەم دوو بەندەدایە و پێشتریش ئێران ئاشکرایکردبوو، کە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکاندا بەدیکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ‏كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‏ ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازیمان لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکا ئەنجامداوە

ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، وردەکاریی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ…
Total
0
Share