حکومەت و پەرلەمان لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە دەکۆڵنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی داعش بۆسەر پردێ پێكدەهێنێت، لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستانیش سبەینێ سەردانی سەنگەرەكەی پێشمەرگە دەكات و لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەكات.

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەهێرشەكەی داعش بۆسەر پردێ دروستكردووە و لەهۆكار و كەمتەرخەمییەكان دەكۆڵێتەوە”.

بەڵام ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، “دروستكردنی ئەو لیژنەیە هیچ ئەنجامی نابێت، هاوشێوەی دروستكردنی لیژنەی هێرشەكەی چەند ساڵی پێشووی كوڵەجۆ دەبێت، كە داعش هێرشیكردە سەر پێشمەرگە و دەرئەنجامی نەبوو”.

ئەندامەكەی لیژنەی پێشمەرگە ئاشكراشیكرد، ئەوانیش سبەینێ دووشەممە وەكو لیژنەی كاروباری پێشمەرگە سەردانی ئەو سەنگەرەی پێشمەرگە دەكەن كە هێرشی كرابووەسەر و راپۆرتی خۆیان ئامادەدەكەن لەبارەی هێرشەكە.

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەهەبوونی زانیاری دەكرێت لەلایەن داعشەوە لەبارەی ئاڵوگۆڕكردنی پێشمەرگە  لەسەنگەرەكە، باڵانبۆ محەمەد وتی، “داعش هەرهێرشێك بۆسەر پێشمەرگە یان شوێنێك ئەنجام بدات، پێشتر زانیاریی تەواو كۆدەكاتەوە لەرێگەی سەرچاوەكانیانەوە، ئەو سەنگەرەش بەهەمان شوێنەكانی دیكە بووە”.

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکی ئایار، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرێكی پێشمەرگە لە سنووری گوندی قایەباشی لە نێوان پردێ و دوبز، بەوهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

بابەتی دواتر

کەسوکاری چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە نەگەڕێندرانەوە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووپشك منداڵێكی كوشت

لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ منداڵێك بەهۆی پێوەدانی دووپشكەوە گیانیلەدەستدا. تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share