داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 5.5 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی هەناردە و داهاتی نەوت لە مانگی نیسانی ڕابردوودا دەخاتەڕوو، بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییەی لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە بڵاوكراوەتەوە.

وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، كۆی نەوتی خاوی هەناردەكراو لەمانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە 88 ملیۆن و 398 هەزار و 319 بەرمیل، داهاتەكەشی گەیشتووەتە پێنج ملیار و 525 ملیۆن و 330 هەزار دۆلار.

بەپێی ئامارەكان، كۆی نەوتی خاوی هەناردەكراو بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە 85 ملیۆن و 534 هەزار و 916 بەرمیل، هەناردە لە كێڵگەكانی كەركوكیش لەڕێی بەندەری جەیهان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 863 هەزار و 403 بەرمیل.

وەزارەتی نەوت ڕونیشیكردوەتەوە، ڕێژەی هەناردەی ڕۆژانە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 947 هەزار بەرمیل، تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوتیش گەیشتووەتە 62.50 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵاوسان لە تورکیا پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت.. لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوودایە

داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی…
Total
0
Share