وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی بەرێوەچوونی شەوانی قەدر لە مزگەوتەکاندا بڕیاریدا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی شەوانی قەدرەوەدا، بەوپێیەش بۆ یادکردنەوەی شەوی قەدر لە کاتژمێر 12 تاوەکو نوێژی بەیانی دەرگای مزگەوتەکان کراوە دەبن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، ” شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو  ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن”.

سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی پێویستکراوە لەسەر نوێژخوێنان ماسک ببەستن و لەماڵەوە دەسنوێژ ئەنجام بدەن، هەروەها دەبێت سەرجەمیان بەرماڵی خۆیان پێبێت، نێوان هەموو دوو نوێژخوێنێکیش لەنێوان مەتر و نیوێک بۆ دوو مەتربێت.

یەکێکی دیکە لە ڕێکارەکان کە دەىیت لە هەر مزگەوتێکدا جێبەجێنەکرێت، دەبێت هیچ خواردن و خواردنەوەیەک پێشکەش نەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران.

سەبارەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاتووە، ” دەزگاکانی ڕاگەیاندن دوای (ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن ڕوماڵی شەوی قەدر لە مزگەوتەکان بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر ئاشكراكرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی ئەمڕۆی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای ئاشكراكرد و دەڵێت، لەسەر شوێنی ئاوفرۆشتن شەڕەكە دروستبووە.…
Total
0
Share