سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: بەشێک لە کارمەندانی پاککەرەوە کارەکەیان دەبەستنەوە بە پارەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، بەشێک لە کارمەندانی پاککەرەوە داوای پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان دەکەن و لەکاتی ڕەتکردنەوەی داواکەیان خۆڵ و خاشاکی بەردەم ئەو ماڵە پاکناکەنەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ” بڕیاری ڕێگریکردن لە پێدانی پارە لەلایەن هاونیشتیمانیانەوە بە کارمەندان و کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، دوای ئەوە هات کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان گلەیی ئەوەیان کرد، بەشێک لە کرێکار و کارمەندانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک داوای پارە دەکەن بەناوی جەژنانە و هەر کەسێک پێیان نەدات ماڵەکەی نیشان دەکەن زبڵ و خاشاکی کۆناکەنەوە”.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، کە ئەو حاڵەتە سەرپێچییە و بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەگەری لافاو دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکوک لەبارەی ئەگەری روودانی لافاو هۆشداری بە دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک دەدات. بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی کەرکوک بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share