كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لەسەر نوێكردنەوەی شوقەكەی سەرۆكوەزیرانی شانشینی یەكگرتوو دەكات.
كۆمسیۆنەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە دەربارەی نوێكردنەوەی شوقەی بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كە دەكەوێتە شەقامی (داونینگ ستریت) لە لەندەن-ی پایتەخت.
سەرۆكوەزیران تۆمەتباركرا بە بەكارهێنانی “پارەی پیتاك” لە كاری نوێكردنەوەكەدا، كۆمسیۆنەكەی بەریتانیاش وتی، “چەند هۆكارێك هەیە كە گومان لە ڕوودانی پێشلێكاری یان سەرپێچی دەهێنێتە ئاراوە”.
ئەوەشی وت، “بەدواداچوون بۆ پرسەكە دەكات لەڕێی لێكۆڵینەوەوە، پاش ئەو زانیارییانەی مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەندامانی پارتی پارێزگارانەوە پێشكەشكراوە”.
لای خۆیەوە جۆنسۆن ڕەتیكردەوە هیچ سەرپێچییەكی لە كاری نوێكردنەوەی شوقەكەیدا ئەنجامدابێت.
بەپێی راپۆرتەكان سەرۆكوەزیران قەرزێكی بە بڕی 58 هەزار جونەی ئیستەرلینی (80 هەزار دۆلار) وەرگرتووە بۆ نوێكردنەوەكە، ئەمەش لەلایەن وەزیران و پارتی پارێزگارانەوە ڕەتنەكراوەتەوە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.
پێشتر پارێزەرانی پارتی كرێكاران فشارەكانیان بۆ سەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردن چڕكردەوە بەمەبەستی هەنگاونان بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەگەری هەر سەرپێچی و پێشێلكارییەك كە لەو ڕووەوە ئەنجامدرابێت.
س: ئەلحوڕە