عێراق گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ هندستان هەڵپەسارد

بەهۆی كۆرۆناوەیە

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هندستان، عێراق گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵپەسارد.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، ڕێنوێنی دراوەتە سەرجەم فڕۆكەخانەكان لە عێراق بە هەڵپەساردنی گەشتەكان لەگەڵ هندستان و ڕێگری لە هاتنەناوەی گەشتیاران لەو وڵاتەوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.

فڕۆكەوانیی مەدەنی هۆكاری بڕیارەكەی بۆ زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هندستان گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند وڵاتێک هەنگاوی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا دەگرنەبەر

دوای ئەوەی تورکیا وەک یەکەم وڵات، دوبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریادا کردەوە، هاوکات چەند وڵاتێکی تریش لەنێویاندا عێراق، رایانگەیاندوە…
Total
0
Share