هاوپەیمانیی سێقۆڵی درزی تێدەكەوێت

محەمەد حەلبوسی و موقتەدا سەدر

ئەگەری كشانەوەی پەرلەمانتارانی سەر بە خەمیس خەنجەر لە هاوپەیمانیی سێقۆڵی و چوونەپاڵ هاوپەیمانییەكی نوێ بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی لە ئارادایە بۆ هەنگاونان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، پەرلەمانتارێكیش ڕەتیدەكاتەوە.

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایگەیاند، لێكتێگەیشتنی سەرەتایی هەیە لەنێوان خەمیس خەنجەر، سەركردەی هاوپەیمانیی عەزم و نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەربارەی چوونی پەرلەمانتارانی عەزم بۆناو چێوەی هەماهەنگی، یان هاوپەیمانیی (جێگریی نیشتمانی) كە بڕیارە بەمنزیكانە ڕابگەیەندرێت.

سایتی شەفەق نیوز لە زاری سەركردەكەوە وتیشی، “هەنگاوەكەی عەزم بەهۆی پەكخستنی واژووكردنە لەسەر بڕیارێكی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران دەربارەی ناونانی كاندیدی عەزم بۆ سەرۆكایەتیی وەقفی سونی، ئەو پرسەی بووەتەهۆی نیگەرانیی خەنجەر و هاندەری بووە بۆ وتووێژ لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی و چوونە پاڵیان”.

بەڵام موزیڕ كرەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی عەزم ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت، عەزم لە هاوپەیمانیی سەروەری (هاوپەیمانییەكەی نێوان خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبووسی) نەكشاوەتەوە، هێشتاش لەناو هاوپەیمانیی سێقۆڵیدا ماوەتەوە.

هاوپەیمانیی سێقۆڵی، ڕەوتی سەدر و پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانیی سەروەری دەگرێتەوە.

موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر، لەڕێی هاوپەیمانیی سێقۆڵییەوە هەوڵ بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەدات، لەگەڵ جەختكردنەوە لە دوورخستنەوەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی، بەڵام ئەودوای هێزە شیعییەكانی دیكە كە لە (چێوەی هەماهەنگی)دا كۆبوونەتەوە ڕەتیدەكەنەوە و سوورن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی تەوافوقی كە تیایدا سەرجەم هێزە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان هاوشێوەی خوولەكانی پێشوو بەشداربن.

بابەتی پێشتر

فیفا دەرگای بۆ یاریزانانی خوولەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا کردەوە

بابەتی دواتر

مەبەست لە حکومەتی ئۆلیگاریشی چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: هیچ شه‌ڕكه‌رێكى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق نه‌ماون

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژى‌ داعش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌ ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌وه‌ هیچ ‏هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ئه‌مریكا له‌ عێراق…
Total
0
Share