بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ کازمی کۆدەبێتەوە

بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەکەم، لە سەردانێکی یەک ڕۆژەدا گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و چەند پرسێکی دارایی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لەوانە سەرۆکوەزیران تاووتوێ دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی عەبدولناسر هیمەتی، بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پارەی گازی سروشتی و کارەبای ئێران کە داوییەتییە عێراق باسی لێوەدەکرێت.

لەکاتی سەردانەکەیدا هیمەتی ئاشکرایکردووە کە وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیە ئەو پارانە بداتە ئێران و وەک پابەندبوون بە ڕێککەوتنی دارایی نێوان هەردوو وڵات پارەکان لە عێراق وەردەگرن.

لە سەردانەکەیدا بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی و وەزیری دارایی عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو بۆ پێدانی ئەو پارەیەی لە وەرگرتنی گازی سروشتی و کارەبادا لەسەر عێراق کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
Total
0
Share