نەتەوەیەکگرتووەکان: عێراق و کوردستان پیسترین ژینگەی مین و تەقەمەنییان هەیە

فەرمانگەی تایبەتمەندی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری توند دەدات لەدۆخی ژینگەی عێراق و دەڵێت، ڕووبەری پیسبوو بە مین و تەقەمەنییەکانی جەنگ لە عێراقدا نزیکەی سێ ملیار مەتر چوارگۆشەیە، کە بە پیسترین ژینگە دادەنرێت لەجیهاندا لە ڕووی بڵاوبوونەوەی مین و تەقەمەنییەکانەوە.

بەڕێوبەری پێشکەوتوو لە فەرمانگەی بیرلودهاوس بۆ بەرنامەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەکەم، لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووە، “ڕووبەری پیسبوو بە مین و تەقەمەنییەکانی دیکەی جەنگ لە عێراق دوو ملیار و 987 ملیۆن و 275هەزار و 90 مەتر چوارگۆشەیە.

بەپێی فەرمانگەکەی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، لەو ڕووبەرەی عێراق هەرێمی کوردستان 257 ملیۆن و 378 هەزار و 865 مەتر چوارگۆشەی لە هەرێمی کوردستانە.

بەپێی فەرمانگەکە، عێراق پیسترین وڵاتی جیهانە لەڕووی بڵاوی مین و جۆرەکانی دیکەی تەقەمەنیی جەنگی، هەروەها وڵاتەکە پیسبوونی ڕوبەرێکی زۆری بە مین لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگای بەسرە پیسترین ژینگەی هەیە لەعێراقدا لە بوونی کێڵگەی مین بەهۆی جەنگەکانی ڕابردووەوە، 883 ملیۆن مەتر چوارگۆشەی ئەو پارێزگایە بە مین پیسبووە، لە ئەنجامی جەنگی عێراق-ئێران لە ساڵەکانی 1980 بۆ 1988 هەروەها جەنگی کەنداو لە ساڵی 1991، هەروەها ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 2003دا، ئەم ڕووبەرە بە درێژایی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و سعودییە درێژبووەتەوە.

ئەو بەرپرسەی بیرلودهاوسی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشی وتووە، سەرەڕای ئەوانەش زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق کە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون پاشماوەی تەقینەوەیان تێدایە بەتایبەت بۆمبی چێنراو، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕوپێوییەکمان لەبارەی ڕووبەرەکەیەوە نییە.

بابەتی پێشتر

ئاگربەست دەرمانی برینەکانی قەرەباغ ناکات

بابەتی دواتر

ڕزگاربوویەکی ئەنفال: دوای دەرهێنانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان سەگ دەمی لەناو ڕوفاتەکاندا بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێنین پلاسخارت بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەتەوە یەکگرتوەکان هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەی ئاکام عومەر

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە پرسەنامەیەکدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەدوای شەهیدبوونی…
Total
0
Share