یەکێتی و پارتی لە گفتوگۆی لایەنە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوا ئاگاداردەکرێنەوە

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، پرسی گفتوگۆی لایەنە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوای كوردستانی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان باسکردووە، یەکێتی پشتگیریی خۆی بۆ گفتوگۆ و پەیوەندیی بەهێزی لایەنەکانی ڕۆژئاوا دوپاتکردووەتەوە.

لە دوای کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ دەیڤد براونشتاین، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ڕاگەیەندرا، کە یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە ئایندەی ڕۆژئاوای كوردستان ئایندەیەکی بەهێز و یەکگرتوو بێت.

گفتوگۆی لایەنە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوا لەسەر چی دەبێت؟

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە گفتوگۆی لایەنە کوردستانییەکان بەردەوامیی هەیە و گفتوگۆی لایەنەکان لە دهۆک بووەتە بناغەیەکی بەهێز بۆ بەردەوامیی گفتوگۆکان لەنێوان ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە).

فەتحولڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتیی خۆسەری دیموکراتیک لە باشوری كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە کۆی گفتوگۆکاندا قسە لەسەر سێ خاڵ کراوە، کە بەردەوام جێی ناکۆکی بوون لەنێوان ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا، تا ئێستا یەک خاڵیان ڕێککەوتنی لەسەرکراوە، ئەویش هەڵبژاردنی سەرکردایەتییەکە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

بە وتەی نوێنەرەكەی خۆسەری دیموکراتیک لە باشوری کوردستان، خاڵەکانی گفتوگۆ ئەم سێ خاڵەن:

یەکەم: هەڵبژاردنی سەرکردایەتییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

دووەم: چۆنیەتیی بەشداریی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک.

سێهەم: چۆنیەتیی بەشداریکردنی لەشکری (ڕۆژ) لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوا.

لە کۆی ئەو سێ خاڵە، دوو خاڵی کۆتایی تائێستا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و هیچ میکانیزمێک نەدۆزراوەتەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەری، ئەمریکاش پارتی و یەکێتی ئاگادارکردووەتەوە، کە هاوکاربن لەو گفتوگۆ و ڕێککەوتنەدا.

گفتوگۆی لایەنە کوردستانییەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سوریا

بڕیارە لە ڕۆژی 26ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سوریا بەڕێوەبچێت، بەڵام وەک ساڵانی ڕابردوو، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک ئەمساڵیش بایکۆتی هەڵبژاردنەکە دەکات و ڕێگە نادات سندوقەکانی هەڵبژاردن لە ڕۆژئاوای کوردستان دابنرێن.

بە وتەی فەتحولڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرانی خۆسەری دیموکراتیک لە باشوری كوردستان، بۆ ئەمساڵیش تەنها سندوقی هەڵبژاردن بۆ ئەوشوێنانەی ڕۆژئاوا ڕێگەی پێدراوە، کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سوریای تێدایە و تەنها ئەوان دەنگ دەدەن.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بەهۆی سەرپێچییەوە لە هەفتەی یەكەمی ڕەمەزاندا 16 شوێن داخراون

بابەتی دواتر

بۆچی بایرن و پاریس بەشداری کودەتای 12 یانەکەیان نەکردووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە…
Total
0
Share