پێدانی کارەبای نشیتمانی بە هاوڵاتییان کەم دەبێتەوە

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی غازی سروشتی بۆ کێڵگەکان کەمدەبێتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت و کارەبا کەم دەبێتەوە.

کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایدەکات، ” هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە سبەی 18ی نیسان، لەكاتژمێر 4ی بەیانی یەوە تا كاتژمێر 4 ی ئێوارە كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین ، لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە”.

کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ڕاشیگەیاندووە، ” ئێمەكانمان و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان هەبێت “.

بابەتی پێشتر

کوبا ڤاکسینێک بەناوی "عەبدوڵا" بەرهەمدەهێنێت

بابەتی دواتر

كێشە لەنێوان پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی دروست بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share