عێراق گەورەترین كڕیاری “پاقلەمەنی”ی توركیایە

بەگوێرەی ئامارەكان، عێراق ڕیزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە كە زۆرترین خۆراكی پاقلەمەنی لە توركیاوە هاوردە كردووە لە ئەمساڵدا.

ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسان، حسێن ئەرسەلان، سەرۆكی كۆمەڵەی سەرچاوەكانی دانەوێڵە و پاقلەمەنیی توركیا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی وتووە، “توركیا بە بەهای 353 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار دانەوێڵە و پاقلەمەنی هەناردەی وڵاتان كردووە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، ڕێژەی هەناردەی ئەو خۆراكانە بۆ دەرەوەی توركیا بە ڕێژەی 21% زیادی كردووە.

سەرۆكی كۆمەڵەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، “زۆربەی ئەو خۆراكانە هەناردەی عێراق كراون، دواتر سوریا و ئەڵمانیا”.

بەوەش عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتانی گرتووە لەڕووی هاوردەی خۆراكی پاقلەمەنی و دانەوێڵەی توركیاوە، كە بەهاكەی 59 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

ئێران وێنەی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە تەقینەوەکەی بنکەی ئەتۆمی نەتەنزی ئەنجامداوە

بابەتی دواتر

کوبا ڤاکسینێک بەناوی "عەبدوڵا" بەرهەمدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share