خانه‌واده‌ی هێرش سه‌نگه‌ری هۆشداری ده‌ده‌ن

خانه‌واده‌ی هێرش سه‌نگه‌ری كۆچ كردوو به‌هۆی كۆرۆناوه‌، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستیی گه‌رمیان “بێ حسابکردن” بۆ ڕای ئه‌وان بچێتەوە سەر کارەکەی.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مشه‌و 10ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ خانه‌واده‌ی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كۆچی دوایی كرد ڕایانگه‌یاندووه‌، “دوا بەدوای بڵاوکردنەوەی ڕوونکردنەوەمان لەسەر پرسی کەمتەرخەمی بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان و گیان لەدەستدانی هێرش سەنگەری، بەپێویستی دەزانین جەخت بکەینەوە لە ناوەڕۆکی پەیامەکەمان کە دەرکردنی بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیانە”.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، “ئەوەی ئێمە دەیزانین لە ئێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەمان بەوپێیەی ئەو کەسانەی کاربەدەستن لەپرسی گۆڕینی ئەو کەسە، ڕاوەڕێوی ئەهێننەوە و شائعە و پاساوی بێمانای نەبوونی بەدیل بەگوێی ڕای گشتییدا دەدەن!!”.

خانه‌واده‌ی سه‌نگه‌ری ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕوو، “هۆشداری دەدەین، گەر سبەی ئەو کەسە بێتە گەرمیان و بێ حسابکردن بۆ ڕای ئێمە بچێتەوە سەرکارەکەی مومکین نییە قبوڵی بکەین!!، بەرپرسیارییه‌تی هەر ڕوداوێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی ئەوکەسانەدایە کەباکیان بە ژیانی خەڵکی گەرمیان نییە و یاری بەکات دەکەن لەلابردنی بەڕێوبەرێکی کەمتەرخەمدا”.

https://www.youtube.com/watch?v=-9OedOnXHTE&feature=youtu.be
بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق: هەرێم قەرزاری كۆمپانیاكانی بەبازاڕكردنی نەوتە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ بۆ چامپیۆنزلیگ بەدوای یاریگادا دەگەڕێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی سپی لە بەنزینخانەكاندا دابەزیوە و یەك بەرمیل نەوت نرخەكەی لە نێوان 135…
Total
0
Share