تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی سلێمانی ڕویدا

ئەو كارگەیەی تەقینەوەكەی تیاڕوویدا

تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ڕویدا و بەهۆیەوە كرێكارێك گیانی لەدەستدا و سێی دیكەش برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، تەقینەوەكە پێدەچێت بەهۆی پاشماوەی جەنگەوە بوبێت و بەهۆیەوە چوار كرێكار بە سەختی برینداربوون و بەر لە گەیشتنی تیمە تەندروستییەكان یەكێكیان بەهۆی كاریگەری برینەكەوە گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێرمان لە شوێنی ڕوداوەكەوە پێی ڕاگەیاندین، تەقینەوەكە نزیك بە كاتژمێر 08:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە كارگەری ئاسنی (ماستەر ستیل) لە تانجەرۆ ڕویداوە، كە تایبەت بە كۆكردنەوەی ئاسن و تواندنەوەی.

ئەوەشی وت، “كارگەكە، ئاسنی لە ناوچەكانی خوارووی عێراق و ئەو شوێنانەی پاشماوەی جەنگیان تیایە بۆ دێت و پێدەچێت ئەوەش هۆكاری تەقینەوەكە بوبێت”.

پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەكانی ڕوداوەكە باری تەندروستییان ناجێگیرە، یەكێكیان چاوی لەدەستداوە، یەكێكی دیكەشیان قاچی پەڕیووە و سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەران لە دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

تەندروستیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “سبەی دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگتنی زەوییە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی،…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە دزی لە مارکێتێک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند،”تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە دزی لە مارکێتێک کردبوو”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە…
Total
0
Share