سەرۆكی كۆریای باكوور بۆ گەلەكەی: هەست بە شەرمەزاری دەكەم

لە پێشهاتێكی دەگمەندا، سەرۆكی كۆریای باكوور داوای لێبوردنی كرد بەهۆی شكستهێنانی لە باشكردنی ژیانی هاوڵاتییانی وڵاتەكەی.

وتەكەی كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور لەمیانەی نمایشێكی سەربازیی گەورەدا بوو كە ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەكەم بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی پارتی كرێكاران ئەنجامدرا.

كیم، بۆنەكەی قۆستەوە بۆ ئاڕاستەكردنی پەیامێك بۆ گەلەكەی، هەروەك هەندێك لە قسەكانیشی ئاڕاستەی هاوبەش و ڕكابەرەكانی لە جیهاندا كرد.

سەرۆكی كۆریا ئۆباڵەكەی خستەئەستۆی سزا نێودەوڵەتییەكان و گەردەلول و ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕایگەیاند، بەهۆیانەوە نەیتوانیووە بەڵێنەكەی بهێنێتەدی دەرباری پێشكەوتنی ئابوری و وتی، “هەست بە شەرمەزاری دەكەم بەهۆی ئەوەی هەرگیز نەمتوانیوە بەشێوەیەكی گونجاو پاداشتتان بكەم لەپای متمانە بەرزەكەتان”.

ئەوەشی وت، “هەوڵ و وچانەكانم بەس نەبوون بۆ ڕزگاركردنی گەلەكەمان لە ژیانی دژوار”.

سەرۆكی كۆریا لە وتەكانیدا كەسێكی بەسۆز دەردەكەوت، هەروەك سوپاسی سوپای وڵاتەكەی كرد لەپای كاركردنی بێوچانیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كارەساتە سروشتییەكان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.

خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا بە “توش نەبوونی هیچ هاوڵاتییەك”ی وڵاتەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە تائێستا لەسەر ئاستی جیهان بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە یەك ملیۆن كەس و توشبوونی زیاتر لە 37 ملیۆنی تر.

 

بابەتی پێشتر

هەوڵی ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكانی نیوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەدرێت

بابەتی دواتر

ئیستەنبوڵ.. بەهۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی كۆتوبەندە نوێیەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەنێو دانیشتوواندا. جاسیندا…
Total
0
Share