بایرن دڵنیایە لە کڕینی هالاند

بەرپرسانی بایرن پێیان وایە لە هاوینی 2022 دەتوانن هالاند بکڕن

یانەی بایرن میونشن یەکێکی دیکەیە لە یانە خوازیارەکانی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و دڵنیان ساڵی 2022 لە گواستنەوەیدا سەرکەوتوودەبن.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە سەرۆکایەتی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستبەرداری هێرشبەرە نەرویجیەکە نابێت و تاوەکو هاوینی 2022 و وادەی کۆتاییهاتنی بۆندەکەی بەردەوامی بە گرێبەستی نێوانیان دەدەن.

ئەم هەنگاوەی ڤیستیڤالییەکان لە بەرژەوەندی یانەی بایرن میونشنە و بەرپرسانی یانە سوورەکە پێیان وایە، لە ئەگەری دواکەوتنی یانەکان لە کڕینی هالاند بەتایبەت ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی، لە هاوینی 2022 دەتوانن بەرەو بایرن پەلکێشی بکەن.

هالاند لەگەڵ لیڤاندۆڤیسکی لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان دۆرتمۆند و بایرن میونشن

هالاند لەلایەن زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپاوە داواکراوە و بەتایبەت یانەکانی مان سیتی و ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، زەبەلاحەکان هەوڵی زۆریانداوە لە هاوینی 2021 دابینی بکەن، لە ڕێگەی مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانیەوە پەیوەندییان لەگەڵدا بەستووە و بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە کۆبوونەوەیان لەگەڵدا ئەنجانمداوە.

هالاند لەم وەرزەدا بەدرێسی بوروسیا دۆرتمۆندەوە 34 یاری ئەنجامداوە و 33 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

چاوەڕواننەکراو.. بەرشلۆنە گرنگی بە زەبەلاحەکەی هوێسکا دەدات

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتییەكانی عێراق لەبارەی ئەنفالەوە چی دەڵێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share