ڕانیە.. تەرمی كچێك گەیەندرایە نەخۆشخانە

پێدەچێت ڕوداوەکە خۆهەڵواسین بێت

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، تەرمی كچێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین و دەشڵێت، پێدەچێت ڕوداوەکە خۆكوژی بێت.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسان بڵاویكردەوە، کاتژمێر 03:20 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی (س.خ.ر.) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە کە پیشەی خوێندکارە و دانیشتووی قەزای ڕانیە-یە.

“دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکەوە مردنەکەی پشتڕاستکرایەوە، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی” وەك ئەوەی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردوەتەوە.

دەشڵێت، پۆلیسی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت ڕوداوەکە خۆهەڵواسین بێت و لە شوێنی ڕوداوەکەش دەستگیرا بەسەر ئەو لەچکەی خۆی پێهەڵواسیوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیس، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری بۆ پارتی:‏ فەرموون ڕێككەوتنی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جێبەجێبكەن

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە. عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان…
زیاتر ببینە

توركیا بۆردومانی كۆبانێ دەكات و هەسەدە هێزەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا سوپای توركیا دەستیكردووە بە بۆردومانكردنی دەوروبەری كۆبانێ. بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی سوریای…
Total
0
Share