ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی پاپای ڤاتیکان بۆ سەرۆکی هەرێمی نارد

باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق نامەیەکی پاپای ڤاتیکان دەداتە سەرۆکی هەرێم و لە نامەکەدا پاپا سوپاسی خەڵكی هەرێم و عێراق دەکات کە بە کۆی جیاوازییە ئاینییەکانەوە دەژین.

دوێنێ ميتيا لێسكۆڤار، باڵيۆزى ڤاتيكان له‌ عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نامەیەکی پاپا فرانسیس درایە سەرۆکی هەرێم.

لە ناوەڕۆکی نامەکەدا هاتووە، ” خۆشحاڵم سڵاوى برايانه‌م پێشكه‌ش به‌ جه‌نابتان بكه‌م و هيواى كامه‌رانى بۆ ئێوه‌ و گه‌لى خۆشه‌ويستتان بخوازم، هيوادارم خۆتان و ته‌واوى هاوكارانتان هه‌ميشه‌ له‌ ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و به‌خششدا بن”.

نامەکەی پاپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ” حه‌ز ده‌كه‌م بۆ جه‌نابتان و ته‌واوى کاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ و هه‌موو گه‌لى عێراق، به‌تايبه‌تى دانيشتوانى خۆشه‌ويستى كورد، هه‌ستى قووڵی سوپاسگوزاريم بۆ ئه‌و پێشوازى و ميواندارييه‌ گه‌رمه‌ ده‌رببڕم كه‌ له‌ خۆم و ياوه‌رانى منتان كرد، سوپاستان ده‌كه‌م كه‌ خۆتان به‌شداريتان له‌ نوێژ و قوداسه‌كه‌ماندا له‌‌ ياريگاى فره‌نسۆ هه‌ريرى له‌ هه‌ولێر كرد، ئه‌وه‌ نيشانه‌ى گيانى ته‌بايى و لێبورده‌يى و برايه‌تى و مرۆييتانه”.

‌پاپا فرانسیس لە نامەکەدا دەڵێت، ” ئه‌و ڕۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌سه‌رم بردن، هه‌ستم كرد ئه‌و فره‌ئايينى، فره‌كولتوورى و فره‌نه‌ته‌وه‌يييه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى هه‌يه‌تى، پشتيوانييه‌كى گه‌وره‌ى ئێوه‌ و جيهانيشه‌، ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی له‌ عێراق ده‌كرێت بۆ هه‌مووان و به‌تايبه‌تى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بسه‌لمێنێت كه‌ وێڕاى هه‌موو جیاوازییه‌‌كانيش ده‌توانێت به‌ پێكه‌وه‌يى و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن هاوكار بێت له‌ بنياتنانى ژيانى مه‌ده‌نى و پته‌وكردنى په‌يوه‌نديى برايه‌تى و هاريكارى له‌پێناو چاكه‌ و ئاشتى و گه‌شبوونى هيواى داهاتوويه‌كى باشتردا”.

بابەتی پێشتر

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار چییە؟

بابەتی دواتر

کەنەدا فرۆشتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە تورکیا ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share