سەرۆكی هەرێمی كوردستان جه‌خت له پێويستيى ڕوانگهيى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق ده‌كاته‌وه و به‌غدادیش به قوڵايى ستراتيژيى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناودەبات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان ڕایگەیاند، پێويسته هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بگه‌نه ديدگا و لێكگهيشتنى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق كه سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبوڵكردن مسۆگه‌ربكات.
هەروەك بەغدادی به قوڵايى ستراتيژيى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له قه‌ڵه‌مدا، وەك ئەوەی سەرۆكایەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوەتەوە.
ئەو وتانەی نێچیرڤان بارزانی ئەمرۆ لە سێیەم و دوایین ڕۆژی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد بووە كە تیایدا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌ليم جبورى، سه‌رۆكى گردبوونه‌وه‌ى شارستانى بۆ چاكسازى (كار)، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشوو، هومام حهممودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراق، ئه‌ياد عه‌لاوى، ئه‌ميندارى گشتيى پارتى ويفاقى نيشتمانى و خه‌ميس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم كۆبووه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە سەرۆكی هەرێم ئەوەشی وت، “دواى هه‌ژده ساڵ له ڕوخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق و بنياتنانى عێراقى تازه، ئيتر ده‌بێ كۆتايى به قۆناغى ڕاگوزه‌ر بێت و قۆناغێكى نوێ له وڵات ده‌ستپێ بكات كه به دهوڵهمهنديى مرۆيى و سروشتيى عێراق، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزاريى زياتر و باشتر پێشكه‌ش به هه‌موو عێراقييه‌كان له سه‌رتاسه‌رى وڵات بكرێت و عێراق شوێن و پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جيهانى وه‌ربگرێته‌وه”.
لای خۆیانەوە سه‌ركرده عێراقييه‌كان هاوڕایی خۆیان نیشاندا كە به ڕوانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش كار بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر له عێراق بكرێت و به بوونی ئیراده‌ی سیاسی و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ده‌کرێت کۆسپه‌کان له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی لاببرێن، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.