داواكاریی بەهەرێمكردنی سلێمانی و هەڵەبجە ڕادەستی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كرا

نزیكەی 150 هەزار واژوو ڕادەستی كۆمسیۆن كرا

داواكاری و واژۆكانی تایبەت بە بەهەرێمكردنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕادەستی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن كرا و بەرپرسی دەستەی بەهەرێمكردنیش دەڵێت، چاوەڕوانی وەڵامی كۆمسیۆن دەبین.

بەیار عومەر، بەرپرسی دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، وەك دوا قۆناغی ئەركی دەستەكەیان ئەمڕۆ داواكاری و ئیمزاکانی تایبەت بە (بەهەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین)یان لە بەغداد پێشكەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق كردووە.

وتیشی، “بۆ ئەوەی كۆمسیۆن پرسی بەهەرێمكردنی دەڤەرەكە بخاتە ڕاپرسییەوە، چاوەڕوانی دوا وەڵامی ئەوان دەبین”.

بەیار عومەر ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزەرێكیان بۆ كارەكە ڕاسپاردووە و لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی داواكارییەكە و پشتگوێخستنی، ڕێكاریی یاسایی دەگرنەبەر و تانەی لێدەدەن.

هەرێمی سلێمانی دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانیی خەڵك؟ بەرپرسی پڕۆژەكە: بەهەرێمكردن تەنها ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە دەوڵەتی كوردی

هاوینی ساڵی ڕابردوو پڕۆژەی بە هەرێمكردن لەلایەن ژمارەیەك لە چالاكوانانەوە دەستیپێكرد، هەنگاوی یەكەم لەڕێی بانگەشە و ناساندنی پڕۆژەكە لەڕووی مەیدانی و میدیاییەوە بوو.

لە قۆناغی دووەمدا كە ڕۆژی شەممە 9ی كانونی دووەم دەستپێكردنی ئاشكراكرا، ئیمزا بۆ پشتیوانی لە بەهەرێمكردنی پارێزگاكە كۆكرایەوە و لەو ماوەیەدا واژووی نزیكەی 150 هەزار كەس كۆكرایەوە.

بابەتی پێشتر

"دۆنی پۆرتوگال" توڕەیی خۆی بە دیوارەکانی یوڤی ئارینا دامرکاندووەتەوە

بابەتی دواتر

ئەوروپا بەبڕی 18.6 ملیۆن دۆلار پشتگیری بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لە عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share