ئەگەرچی بڕێک لە سێ جۆر ڤاکسینی کۆرۆنا لای وەزارەتی تەندروستیی عێراقە، بەڵام بە وتەی وەزارەتەکە خەڵكی پێشوازی لە ڤاکسین ناکەن و پێشنیازیش دەکرێت کوتان ببێتە زۆرە ملێ.
لە ئێستادا بەڕێوبەرایەتییەکانی تەندروستی سەربە وەزارەت بڕێک لە ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆفارم و ئەسترازێنیکا و فایزەریان لەبەردەستدایە، بەڵام خەڵكی وەک وەزارەت دەڵێت پێشوازی لە ڤاکسینەکان ناکەن.
لەسەر ئەو پرسە حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگهیاندووە، پێدەچێت بەکارهێنانی ڤاکسین بکرێتە زۆرەملێ، به تایبهتی بۆ بۆ كرێكاران و كارمهندانی تهندروستی و دهرمانخانهكان و فهرمانبهرانی دهوڵهت.
پێشوازی نەکردنی عێراقییەکان بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا ڕەنگە بەشێکی پەیوەستبێت بەو دەنگۆیانەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە سەبارەت بە ڤاکسینەکان، ئەمەش وای لە لقی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کردووە بێتە دەنگ و هەموو دەنگۆکان ڕەتبکاتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ماوەی دوو ڕۆژدا 250 هەزار ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای لە ڤاکسینی فایزەر و سینۆفاڕم وەرگرتووە و ڕەوانەی پارێزگاکانی کردووە.