بەڕێوبەری پێشووی CIA: ئێران گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری تیرۆرە لە جیهاندا

جەنەڕاڵ دیڤید پترایۆس

بەڕێوبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا دەڵێت، ئێران گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری تیرۆرە لەسەر ئاستی جیهان، چونكە ڕژێمەكەی باوەڕی بە بۆچوونی دروستكردنی ململانێ و پشتیوانیكردنی میلیشیا چەكدارەكانە.

جەنەڕاڵ دیڤید پترایۆس، بەڕێوبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی ئەمریكا (CIA) ڕایگەیاند، ئێران گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری تیرۆرە لەسەر ئاستی جیهان، چونكە ڕژێمەكەی باوەڕی بە بۆچوونی ناردنی شۆڕش و دروستكردنی ململانێ و پشتیوانیكردنی میلیشیا چەكدارەكانە، بۆیە ئەو ڕێككەوتنە ئەتۆمییەی ئێران كە لەساڵی 2015دا ئەنجامدرا، هاوكاتی چەندین “چالاكی قێزەونە” كە لەلایەن ئێران و میلیشیاكانیەوە ئەنجامدراون.

ئەوەشی وت، “واشنتن چاوخشاندنەوە بەو ڕێككەوتنانەدا دەكات كە ئێران و چین ڕایانگەیاندووە، ئەوەی مایەی نیگەرانییە تاران ئەم ڕێككەوتنانە بەكاربهێنێت بۆ دەربازبوون لە هەندێك لەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراوە”.

پترایۆس دوپاتیشیكردەوە، ئەمریكا ستراتیژی خۆی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران پەرەپێدەدات، جۆ بایدن تیمێكی لە شارازایان هەیە كە كاردەكەن بۆ نەخشەكێشانی ستراتیژی فراوان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران لە قۆناغی داهاتوودا و زۆرێك لە كاروبارەكانیش لە ژووری داخراودا دەكرێن.

بەڕێوبەرەكەی پێشووی هەواڵگری ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو، “كەس نایەوێت دۆخەكە بتەقێنێتەوە، بەڵام هەمیشە پلانێكی سەربازی هەیە كە دەكرێت بەردەست بێت ئەگەر پێویست بكات، ڕاستە ئێران تائێستا نەگەیشتووەتە قۆناغی نزیك لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی، بەڵام هیچ ئیدارەیەكی ئەمریكی نییە قبوڵبكات تاران نزیك ببێتەوە لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی، سەرجەم بژاردەكان لەسەر مێزن و ئێران-یش باش دەزانێت”.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

گۆڕان: پارەمان لە پارتی وەرنەگرتووە

بابەتی دواتر

هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share