وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە

لە پەیامێكیدا كە ئاڕاستەی كردووە، وەزیری درەوەی ئەمریكا سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمشەو 10ی نیسان، نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە هاتووە، “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە ئەنتۆنی بڵینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاوە پێگەیشت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە پەیامەکەیدا کە لە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیجی عێراق-ئەمەریکا نێردراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و ستایشی هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، “لە پەیامەكەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕیوە، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

پارما 1-3 میلان

بابەتی دواتر

شتوتگارت 2-3 دۆرتمۆند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە قەرەبوویەکی بچووکە بەرامبەر ئەو قوربانییەی داویەتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی رایگەیاند، بەپارێزگابوون و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکی هەموولایەکە و پێویستە بەرپرسانە…
Total
0
Share