ژاپۆن بە فەرمی بانگهێشتی عێراق دەکات بۆ ئۆڵۆمپیادی 2021

ژاپۆن، وڵاتی ڕێکخەری ئۆڵۆمپیادی 2021 بە فەرمی نوسراوێکی ئاڕاستەی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی کردووە و داوادەکات بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی 2021ی تۆکیۆ بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیانراوێکدا ئاشکرایکردووە، کە زەبیان شەمان ئەلزوبەیدی بەڕێکەری کاروبارەکانی باڵیۆزی عێراق لە شاری تۆکیۆ چاوی بە ئیجیما کیوشی وەزیری کاروباری بازرگانی و دارایی وڵاتی ژاپۆن کەوتووە.

لە کۆبوونەوەی نێوان جەمسەرەکاندا کیوشی نوسراوێکی فەرمی پێشکەشی عێراق کردووە، تیایدا وەک وڵاتی ڕێکخەر “ژاپۆن” داواکراوە تیمی ئۆڵۆمپی عێراق بەشداری ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بکات کە بڕیارە 23ی حوزەیرانی 2021 لە شاری تۆکیۆ دەستپێبکات.

https://twitter.com/Iraqimofa/status/1379689195732623362

وەزیرە ژاپۆنیەکە زمانحاڵی لیژنەی ئۆڵۆمپی ژاپۆن و لیژنەکانی ڕێکخەری ئۆڵۆمپیاد جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سەلامەتی ستافی ئۆڵۆمپی عێراق دەخەنە ئەستۆی خۆیان و هەموو ڕێکارەکان دەگرنەبەر لەپێناو پاراستی یاریزانان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

داواکاری حکومەتی ژاپۆن لە عێراق بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی 2021 هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی تیمی کۆریای باکوور لەهەمان ڕووداوی وەرزشی، بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی بەنێو یاریزانان.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا دەكەن كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێندرێت

بابەتی دواتر

شێخی قەتەر پلانی بۆ نێیمار و دێمبلی داڕشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی هالاند لە دۆرتمۆندە

بەهرەداری ئەڵمانی یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، کەریم ئادیمی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی سەردانی شاری دۆرتمۆندی کردووە. تۆڕی “سکای سپۆرت…
Total
0
Share