ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا دەكەن كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێندرێت

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان داوای ئەو ژمارە پەرلەمانتارەی ڕەتكردەوە كە داوایانكردبوو پرسی لێبڕینی موچە لە كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆدا هەبێت، یەكێك لەو پەرلەمانتارانەش دەڵێت، “لەسەر فشارەكانمان بەردەوام دەبین”.

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ئێمە وەك ژمارەیەك پەرلەمانتار، داوامان كرد بڕگەیەك زیاد بكرێت بۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، تایبەت بە لێبڕینی موچە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەڵام بەداخەوە، لەڕێگەی سكرتێری پەرلەمانی كوردستانەوە ئاگادار كراینەوە، كە ناتوانن ئەو بڕگەیە بۆ كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ زیاد بكەن، چونكە ئەنجومەنی وەزیران ناتوانێت ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت”.

ئاشنا عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، “پێویستە پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت و كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنێت، پەرلەمان دەسەڵاتێكی سەربەخۆی هەیە و دەسەڵاتی یاسادانانە دەبێت ڕۆڵی خۆی ببینێت”.

ئاشكراشیكرد، “لەسەر فشارەكانمان بۆ كۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە بەردەوام دەبین، ئەمڕۆش بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین”.

بابەتی پێشتر

ڕێگە بە سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ نەدرا بچێتە نێو پەرلەمانەوە

بابەتی دواتر

ژاپۆن بە فەرمی بانگهێشتی عێراق دەکات بۆ ئۆڵۆمپیادی 2021

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: هەنگاوی یەکەم نراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی…
Total
0
Share