وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاشکرایکردووە، بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵ کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی هەیە و هەرکەس بیەوێت لەو مانگەدا عومرە ئەنجام بدات ئەوا دەبێت ڤاکسینی لە خۆیدابێت یان لە ڤایرۆسی کۆرنا چاک بوبێتەوە.
بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی کە وەزارەتی حەج و عومرە ئاشکرایکردووە، “ڕێگەدان بەئەنجامدانى رێوڕەسمى عومرە و نوێژ لە مزگەوتى نەبەوى لەسەرەتاى دەستپێکردنى رەمەزانەوە، لە رێگەى بەکارهێنانى ئەپێکەوە بۆ وەرگرتنى زانیارى لەسەر ئەوانەى کە سەلامەتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەپێی ئەو ڕێنماییەی کە بۆ حەج و عومرە ئاشکراکراوە ئەو کەسانە دەتوانن عومرە بکەن کە دوو ژەم لە ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە، یان ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و 14 رۆژ بەسەریدا تێپەڕیووە، یانیش ئەو کەسانەى کە پەتاکەیان گرتووە و چاکبوونەتەوە.”
ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای دەیان ساڵ دەرگای حەج و عومرەی بەسەر زیارەتکارانی ئاینی لە جیهاندا بەست و ساڵی ڕابردوو تەنها سعودییەکان خۆیان فەریزەی حەجیان بەجێهێنا و ڕێگە نەدرا بە هیچ کەسێکی دیکە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی حەج بکات.