یابان لەبارەی شەپۆلی چوارەمی پەتای كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

یابان ترسی لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی پەتای كۆرۆنا هەیە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدەن و ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆش وادەكەی نزیك بووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان، كوجی وادا، ڕاوێژكاری حكومەت بۆ كاروباری پەتا ڕایگەیاندووە، جۆرە بەریتانییەكەی كۆرۆنا لە ناوچەی ئۆساكا بەخێراییەكی زۆر بڵاوبووەتەوە، چەندین حاڵەتی مەترسیداریش تۆماركراون.

ئەو ڕاوێژكارە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “شەپۆلی چوارەەم زۆر گەورە دەبێت، پێویستە تاووتوێی ڕێوشوێنەكانی ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بكرێت”.

ئەو هۆشدارییەی یابان لەكاتێكدایە، 109 ڕۆژی دیكە بڕیارە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ دەستپێبكات كە ڕوداوێكی وەرزشیی جیهانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگی تەلەفۆنی سەركردەكان دەتوانێت تانكەكان لە ئۆكرانیا بێدەنگ بكات؟

سەرەڕای چڕیی پەیوەندییە تەلەفۆنییە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی دژواریی بارودۆخی ئۆكرانیا، بەپێی وتەی شارەزایان هێشتا ئەو پەیوەندییانە ئەنجامیان لێنەكەوتووە،…
Total
0
Share