هاتوچۆی هەولێر سزای ئۆتۆمبێلێكی بوكی دا

هاتوچۆی هەولێر بەهۆی ئەوەی لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەكە نوسراوە “پیرۆزە”، سزای ئۆتۆمبێلێكی بوكی داوە و ڕەخنە لەو حاڵەتە دەگرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان، فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبووكی خۆی وێنەی ئۆتۆمبێلێكی بوكی بڵاوكردووەتەوە و نوسیویەتی، “بۆدی هەر ئۆتۆمبێلێک بە گشتیی نزیکەی 16 مەتر چوارگۆشە دەبێت بە لایەنی کەمەوە، لە هەندێک لە ئۆتۆمبێلە بەرزەکان دەگاتە 20 مەتریش”.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “باشە ئەگەر مەبەستت پیرۆزبایی بێت، تەنها دەبێت لەسەر تابلۆی بدەیت؟، كە تابلۆ ناسنامەی ئۆتۆمبێلە و نابێت بشاردرێتەوە”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وێنەی ئەو وەسڵەی بڵاوكردووەتەوە كە سزای ئەو ئۆتۆمبێلەی لەسەر نوسراوە و دەڵێت، “بۆیە ئەو سزادانەش لە جێگای خۆی بوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەڕێوەبەرایەتییەکانم راسپارد کاروبارە یاساییەکانی هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی سەرچنار تەواوبکەن

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکانم راسپارد کاروبارە یاساییەکانی هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی سەرچنار تەواوبکەن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی…
Total
0
Share