پیاوێکی ئێرانی دوای کوشتنی ژنی یەکەمی لە شارۆچکەیەکی دیکە ژنی دووەمی کوشتووە

پیاوێکی دانیشتوی شاری ئەهواز لە ئێران، ئەمڕۆ 5ی نیسان دوای ئەوەی ژنی یەکەمی خۆی و سێ نزیکی ژنەکەی کوشتووە، پاشان چووەتە شارۆچکەیەکی دیکە و لەوێش ژنی دووەمی و سێ کەسی دیکەی کوشتووە و دواتر خۆشی کوشتووە.

میدیاکانی ئێران وەک گوزارشت لە ڕوداوەکە دەڵێت، “ڕوداوەکە کوشتنی بە کۆمەڵە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا 9 کەس بە چەک کوژراون، ئەمەش ئامارێکی بەرزی کوشتنە بە بەراورد بە ڕوداوێکی ئاسایی.

بەپێی وتەی جەمال عالمی نیسی، پارێزگاری ئەهواز ئەو پیاوە ئاڵودەبووە بە مادە هۆشبەرەکان و پێشتر چەندین جۆر دەرمانی کێشاوە، بۆیە ئەمڕۆ سەرەتا سێ کەسی لە خێزانی یەکەمی کوشتووە و پاشان خێزانەکەی کوشتووە، بەمەشەوە ڕانەوەستاوە بەڵکو چووەتە شارۆچکەی کارون و لەوێش خێزانی دووەمی و سێ کەسی دیکەی کوشتووە، پاشان خۆشی کوشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سوپای پاسداران ئەمجارە زانایانی ئەمریکی و بەریتانی دەکەنە ئامانج

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمنیی  کۆمپانیای (Proofpoint)ی تایبەت بە ئەمنی ئەلکترۆنی، بەشێک لە هاککەرەکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی، هەڵمەتێکی نهێنییان…
Total
0
Share