کەسێکی بیانی دەستگیرکرا کە 22 هەزار دۆلاری لە ماڵێکی سلێمانی بردبوو

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە پێشتر لەو ماڵەدا کاریکردووە کە دزییەکەی لێکردوون و 22 هەزار دۆلاری بردووە.

لەسەر ئەو ڕوداوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ” رۆژی 23ی ئازار، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دز چۆتە سەرماڵەكەی و پارەی لێبراوە ، پۆلیسی سلێمانی دوای كەشف و هێڵكاری شوێنی روداوەكە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و زانرا كە كەسێك پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە و هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیووە ، بۆیە گەران بەدوای تۆمەتباردا دەستیپێكرد و توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیویەتی “.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، گ ) بەبڕیاری داوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، تۆمەتبار  پێشتر لەو ماڵە كاریكردووە لەڕۆژی 20-3-2021 كە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار لەماڵ نین ئەم هەلەی قۆستۆتەوەو دزی لێكردون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share