سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی بەڕێوەبردنی شەنگال لە ڕوی ئیداری و کارگێڕییەوە ڕایگەیاند، هیوادارە لایەنەکان پابەندبن بەم ڕێککەوتنەوە و جێبەجێ بکرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا شەوی ڕابردوو 9ی تشرینی یەکەم دەڵێت، “داواكارين پابه‌ندى به جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها داوا له هاوبه‌شه نێودهوڵهتييهكانمان ده‌كه‌ين بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانيان هاوكارمان بن كه ده‌بێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورديى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا”.
سەرۆکی هەرێم بە ئەرێنییەوە لە رێککەوتنەکە دەڕوانێت و دەستخۆشی لە تیمی دانوسانکاری هەردوو لاش دەکات بۆ گەیشتن بەم کۆنوسەی لەلایەن هەردولاوە واژوو کراوە.
نێچیرڤان بارزانی لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت، “سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشييه‌كى تايبه‌ت پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ين كه ڕۆڵێكى ديارى كاريگه‌ر و يارمه‌تيده‌رى بينى بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به‌م ڕێككه‌وتنه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و به‌شداريى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ماندووبوونى بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين كه يارمه‌تيده‌ر و هاوكار بوون”.