دهۆك.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا

لە ئەنجامی پێكدادانی ماتۆڕسكیلێك و تانكەرێك لە دهۆك، كەسێك گیانی لەدەستدا، كە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بووە.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك ڕایگەیاندووە، “كاتژمێر 2:45 خولەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان، لە شەقامی گشتیی نێوان بەردەڕەش و ناحییەی كەڵەك لە نزیك گوندی قادسی مەزن، ڕوداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و تانكەرێك ڕویدا”.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك ئەوەشی ئاشكراكردووە، “بەهۆی ئەو ڕوداوەوە شۆفێری ماتۆرسكلیلەكە گیانی لەدەستداوە”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان: نوێژی قیامە بە ئۆنلاین بەڕێوەچووە

بابەتی دواتر

کۆلێژی بەرگریی نیشتمانیی عێراق پشکی کورد زیاتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share