عێراق بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجگرتنی پاشماوەكانی داعش؟

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكداریەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، “ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی هەموو پاشماوەكانی داعش لەناودەبرێن”.

یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكداریەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، “ئەو ستراتیژەی كاری لەسەر دەكەین بۆ بە ئامانجگرتنی پاشماوەكانی داعش، سەركەوتووە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “چاودێریی وردی سنووری نێوان عێراق و سوریا دەكەین، بەردەوامیش دەبین لە باە ئامانجگرتنی تیرۆریستان”.

یەحیا ڕەسول ئاماژەی بەوەشكردووە، “زۆرێك لە ئۆپراسیۆنە ئەمنییەكان لەلایەن دەزگای دژەتیرۆر و بە هەماهەنگی لەگەل هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانیی سەربازی و هاوپەیمانان ئەنجامدراون”.

ئەو وتانەی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەكاتێكدایە، ناوبەناو سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتی پاككردنەوەی ناوچەكانی عێراق لە داعش ڕادەگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی عێراق ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی لەشكركێشییەكانی توركیا ئامادەكرد و پێشكەشی كازمی دەكات

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێكیان لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
Total
0
Share