قوباد تاڵەبانی باس لە بەسەرهاتی دوو خانمی كورد دەكات

قوباد تاڵەبانی باس لەوە دەكات، بەسەرهاتی دوو خانمی كورد “خۆشحاڵ و لە هەمان كاتیشدا خەمبار و نیگەران”یان كردووە.

ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە فەیسبووكی خۆیەوە نوسیویەتی، “ئەمڕۆ بەسەرهاتی دوو خانمی كورد خۆشحاڵ و لە هەمان كاتیشدا خەمبار و نیگەرانیان كردم”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەر لە چەند ڕۆژ، خاتوو میدیا مەستی، پاش تەواوكردنی خولی ئەكادیمیای ساندهۆرستی سەربازیی شاهانەی بەڕیتانی بەسەركەوتوویی لەلایەن سوپای شانشینی یەكگرتووەوە خەڵات كرا، ئەم خاتوونە پێشتر لە نەخۆشخانەیەكی پێشمەرگە خزمەتی كردووە و بەم هەنگاوە نوێیەشی سەری گەل و وڵاتی خۆی بەرزكردەوە و وێنەیەكی جوانی توانا و لێهاتویی بۆ ژنی كورد نەخشاند كە جێگای شانازیكردنی گەلەكەیەتی”.

قوباد تاڵەبانی نوسیویەتی، “بەداخ و پەژارەی قووڵیشەوە هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆرە نەمام غەفوری ـ م بیست بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆنا”.

“هەرچەندە دەرفەت نەڕەخسا پێشتر لە نزیكەوە بەڕێزیان بناسم، بەڵام ئەو وەك نمونەیەکی باڵای كاری خۆبەخشی و دڵسۆزی و خەمخۆری خۆی بە هەموولایەك ناساندبوو”، وەك جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ” نەمام غەفوری زیاتر لە 30 ساڵ لە ئەوروپا لە ژیانێکی ئارامدا دەژیا، بەڵام لەشەڕی داعشدا، وەک پزیشکێکی خۆبەخش گەڕایەوە کوردستان و هەر لە عەفرینەوە هەتا شەنگال و هەموو بەرەکانی جەنگ خزمەتی بریندار و لێقەوماوانی شەڕی دەکرد و بەهانای ئاوارە و ئێزدییە ڕزگاربووەکانی دەستی داعشەوە دەچوو”.

لە كۆتایی نوسینەكەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “ئەم چیرۆكانەی ژنانی كورد ژیان ڕەنگینتر دەكەن و شایستەی ئەوەن بەوانە بخوێنرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: بەهۆی پڕبوونی هۆتێلەکان بەشێک لە گەشتیاران لە پارکەکان دەمێننەوە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تیمەکانی دەزگای ئاسایش ئەو خێزانانە دەپارێزن کە شەوانە لە پارکەکان دەمێننەوە. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

ڕێبەر ئەحمەد: بوونی پەكەكە لە شەنگال ناسەقامگیرییە بۆ ناوچەكە و پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەردانی شاندەكەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئەمنییە لە چەند ناوچەیەكدا…
Total
0
Share