كەسێكی دیكە كرابووە ئامانج.. بەرپرسێكی هەواڵگری عێراق لە هەوڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو

هێزە ئەمنییەكانی عێراق

جێگری بەڕێوبەری هەواڵگری عێراق ڕوبەڕووی هێرشێكی چەكداری بووە و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ئامانجەكە كەسێكی دیكە بووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان بڵاویكردەوە، ژمارەیەك لە ڕۆڵەكانی هۆزێك لە ئامادەباشیدابوون بۆ هێرشكردنەسەر شێخی هۆزێكی دیكە كە ناكۆكی لەنێوانیاندا هەیە، گومانیان لە ئۆتۆمبێلی بەرپرسە سەربازییەكە كردووە و تەقەیان لێكردووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لەسەر زاری سەرچاوەكەوە ڕونیشیكردەوە، عەمید ڕوكن زەید مەكسوسی، یاریدەدەری بەڕێوبەری هەواڵگریی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری لە هەوڵی كوشتنەكە ڕزگاری بووە، كە لە ناوچەی پردی دیالە لە باشووری بەغداد ڕوبەڕووی بووەتەوە.

بەپێی میدیاكان مەكسوسی ڕوبەڕووی چەكدارەكان بووەتەوە و پێكدادان لەنێوانیاندا ڕویداوە و بەوەش لە هەوڵەكە دەربازبووە.

بەپێی ئاژانسەكە هێزە ئەمنییەكان توانیویانە سێ كەس لە چەكدارە هێرشكارەكان دەستگیربكەن.

عەمید ڕوكن زەید مەكسوسی، یاریدەدەری بەڕێوبەری هەواڵگریی سەربازی

س: ئەلحوڕە +  واع

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی "هاوڕەگەزخوازەکان" هاتە دەنگ

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بردنی مریشکی کێڵگەیەک لە ئێران کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share