شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە باوک و کوڕێک دەدات و دەیانکوژێت

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایدەکات، شەوی ڕابردوو شۆفێرێک بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسانەوە دوو پیادە دەشێلێت و هەردووکیان گیان لە دەستدەدەن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ڕوداوەکەوە ڕایگەیاند، “کاتژمێر11:30 ی شەوی ڕابردوو لە گوندی “عارەب کەندی” سەر بەناحیەی گوێڕ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بە دوو پیادەدا کە باوک و کوڕێک بوون و لەتەنیشتی ڕێگایەک دەڕۆیشتن بۆیە هەرلەوێدا بەداخەوە هەردوکیان گیانیان لەدەستدا”.

بە وتەی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر “لە دوای خۆکێشان بەو دوو کەسەدا پیکابەکە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و خۆی کێشا بە پیکابێکی تری وەستادا و زیانی مادی بەو ئۆتۆمبیلەش گەیاندووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێری دەڕوانین

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دەڕوانن و…
Total
0
Share