ڤیدیۆ.. بۆ پێنجەم ڕۆژ هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش لە ڕۆژئاوا بەردەوامە

ماوەی پێنج ڕۆژە بە بەشداری 5 هەزار ئەندامی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵمەتی دەستگیرکردن و پاکسازی لە کەمپی هۆل و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستیپێکردووە و لەو چەند ڕۆژەدا زیاتر لە ٨٠ ئەندامی داعش دەستگیرکراون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، “لە درێژەی هەڵمەتی “ئەمنی و مرۆیی”دا لە کەمپی هۆل و دەوروبەری زیاتر لە 80 ئەندامی داعش و گومانلێکراو دەستگیرکراون”.

پێشتر ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاندبوو، ” لەناو دەستگیرکراوەکاندا “ئەبو سەعدی عێراقی” هەیە کە سەرکردەیەکی دیاری داعشە و خۆی لە کەمپەکەدا حەشاردابوو.

کەمپی هۆل 72  هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە، هەرچەندە زۆربەی دانیشتووانی بە ڕەگەز عیراقی و سورین، بەڵام 10 هەزار كەسی خاوەن ڕەگەزنامەی 57 وڵاتی دیكەی تێدایە، ئەوان لە جێگایەكی زۆر پارێزراودا داندراون كە ناوی “پاشكۆ”ی لێ نراوە، كە تا ئێستا زۆربەیان هەواداری سەرسەختی داعشن.

دانیشتووانی “پاشكۆ” بە مەترسیدارترین پاڵپشتیكاری داعش هەژمار دەكرێن، بەڵكو هەندێك پێیان وایە سەرچاوەی كوشتنەكانی نێو كامپەكە ئەوان بن.

بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن، وا لە دانیشتووانی كامپی هۆل بكەن، هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی كوردی نەكەن و گوێڕایەڵیان نەبن.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی تاران دەکات

بابەتی دواتر

ئەو كوڕانەی خۆیان كرد بە كچ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناحیەی قوشتەپە کرا بە قەزا

ناحیەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری بوون بە قەزای بۆ دەرکرا. بەپێی نووسراوی…
Total
0
Share