پاش پەسەندكردنی بودجەی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، “په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ بێت، هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاساكە بن”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا ڕایگەیاندووە، “بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجه‌ى عێراقه‌وه، پيرۆزبايى له گه‌لى عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتى و هەموو فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم، هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییەكان و ڕێككه‌وتن، مايه‌ى ڕيز و سوپاسن”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و ئاينده‌يه‌كى باشتر، عێراق پيويستى به هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى هه‌يه و ده‌بێ هه‌موومان پشتيوانى له‌و ئاراسته‌يه بكه‌ين”.
سەرۆكی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، “ده‌ستخۆشييه‌كى تایبەت لە قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكومەت دەكەم كە له‌گه‌ڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به پشوودرێژی و سه‌ركه‌وتووانه دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند، دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ده‌كه‌م كە هاوكار و پشتیوانی یەكتر و شاندی حكومەت بوون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا”.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاساكە بن. په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ بێت. جێبه‌جێكردنى یاساكه دەبێته هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكه‌وه‌ژيان و چەسپاندنی مافی هاوڵاتیبوون بۆ هەمووان، دەرگای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بۆ هەموو لایەنەكان ده‌كاته‌وه تا پێكه‌وه له‌پێناو سەقامگیری و ئاوەدانی و پێشكه‌وتنى وڵات‌دا كار بكه‌ن”.