بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، 7 شوێنی گەشتیاریان بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانەوە داخستووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایکرد، ” بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنمایەکان ، 7 شوێنی جیاواز کە مۆڵەتی گەشتوگوزاریان هەیە لە لایەن لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیەوە داخران “.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” هەریەک لەو شوێنانە دەکەونە هاوینە هەواری سەرچنار و سەیرانگای چەق چەقی شاری سلێمانی، کە خۆیان لە ( ڕێستۆرانت و خواردن و خواردنەوە و فرۆشتگای سەرمەستی و کەپری حەوانەوە دەبیننەوە) داخراون”.
بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، ” هەریەک لەو 7 خاوەن مۆڵەتە، چەند جارێک ئاگادارکراونەتەوە بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنمایەکان، بەڵام لە بەدواداچونی لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی پابەندی تەواو بەدینەکراوە، هەر بەو هۆیەوە ئەو شوێنانە داخران و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای یاسای کرانەوە “.