پژاك: دوو هەڤاڵمان لەلایەن ئێرانەوە لە پێنجوێن شەهیدكران

زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا

پژاك ناسنامەی دوو چەكداری خۆی ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لە “پیلانگێڕییەکی” دەوڵەتی ئێراندا لە پێنجوێن “شەهیدبوون”.

هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان‌ (پژاک) ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئازار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، دوو گەریلای بە ناوەکانی (زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا)لە ناوچەی چەم شلێری سەر بە قەزای پێنجوێن لەكاتێكدا سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان بوون، لە ئەنجامی “پیلانگێڕییەکی” دەوڵەتی ئێراندا “شەهیدكراون”.

ڕونیشیكردوەتەوە، “دوو کەس بە ئامانجی دیتنی گروپێکی هەڤاڵانمان لە هەرێمی چەمی شلێر سەردان دەکەن، ئەو دوو بەکرێگیراوە بە پیلانێکی لەپێشدا داڕێژراو دەچنە لای هەڤاڵانمان و لە دەرفەتێکدا پیلانی قێزەونی خۆیان ئەنجام دەدەن، لە ئاکامدا شەوی چوار لەسەر پێنجی مانگی شوبات بەرامبەر هەڤاڵانمان زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا بە شێوازێکی نامرۆڤانە و دڕندانە شەهیددەکرێن”.

پژاك بەڵێنی ئەوەشدەدات، “ئەو کارە قیزەون و دژەمرۆڤانەیە” بێ وەڵام ناهێڵنەوە.

ناو و ناسنامە قوربانییەكان:

ناو و پاشناو: مێهدی رزایی

ناسناوی رێکخستنی: زاگرۆس مانی
ناوی باوک: ئەحمەد
ناوی دایک: عێزەت
خەڵکی شاری: کرماشان
دیرۆکی بەشداربوون: 2014
دیرۆکی شەهادەت: 4ی شوباتی 2021

ناو و پاشناو: ئاکۆ فەتحی

ناسناوی رێکخستنی: شەوگەڕ چیا
ناوی باوک: سەید موراد
ناوی دایک: شەرافەت
خەڵکی شاری: سنە
دیرۆکی بەشداربوون: 2018
دیرۆکی شەهادەت: 4ی شوباتی 2021

بابەتی پێشتر

چێڵسی ئامادەیە ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەگەڵ دۆرتمۆند بکات

بابەتی دواتر

"ناكۆكییەكان" دانیشتنی پەرلەمانی عیراقیان لەبارەی بودجەوە دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share