گەرمیان.. “گەنجێک بە فیشەک خوشکێکی خۆی كووشت”

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردووە، لە گوندێكی گەرمیان “گەنجێك خوشكێكی خۆی كە دایكی دوو منداڵە بە فیشەك كوشتووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار، لە گوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول/ قەزای کفری لە گەرمیان، گەنجێک خوشکێکی خۆی بە فیشەك كوشتووە و هەڵهاتووە”.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی ئاشكرایكردووە، “خوشكەكەی ئەو گەنجە لە دایکبووی 1996ە و دایکی دوو منداڵە”.

لەئێستادا تەرمی قوربانییەكە، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردووەتەوە و بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەكە دەرچووە و گەڕان بەدوایدا دەستیپێکردووە، وەك لە پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی پێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاند، “رۆژی سێشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەشدەکرێت”. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هاوکاریی…
Total
0
Share