كیسنجەر: پێویستە ئەمریكا لەگەڵ چین بگاتە لێكتێگەیشتن

هێنری كیسنجەر

هێنری كیسنجەر چونە نێو ململانێ لەگەڵ چین لەلایەن ئەمریكاوە بە “ڕیسك كردن” ناودەبات و پێیوایە لێكتێگەیشتن باشترین بژاردەیە.

هێنری كیسنجەر (تەمەن 97 ساڵ) پێشتر كاریگەرییەكی گەورەی هەبوو لەسەر زۆرێك لە گەورە ڕوداوە سیاسیەكان لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو ئەوكاتەی وەك وەزیری دەرەوە لە سەردەمی ریچارد نیكسۆن و جیراڵد فۆڕد، هەردوو سەرۆكی پێشوو كاریدەكرد.

كیسنجەر، لە وتەیەكدا كە لەڕێی زووم-ەوە لە چالاكییەكانی پەیمانگای شاهانە بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە لەندەن پێشكەشیكرد وتی، پرسە گرنگەكە پەیوەندیدارە بە ئاستی توانای ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەكانی لەبارەی گەیشتنە لێكتێگەیشتن لەگەڵ چین-دا دەربارەی سیستمی نوێی جیهان.

وتیشی، “ئەگەر نەگەینە ئەم خاڵە و ئەگەر نەگەینە لێكتێگەیشتن لەگەڵ چین لەبارەی ئەم پرسە، ئەوكات لە دۆخێكی هاوشێوەی بەر لە جەنگی یەكەمی جیهانیدا دەبین لە ئەوروپا، كە تیایدا ململانێ بەردەوامەكان بەشێوەیەكی خێرا چارەدەكران، بەڵام یەكێكیان لە قۆناغێكی دیاریكراودا لە كۆنتڕۆڵ دەردەچوو”.

دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكە ئەوەشی وت، پرسەكە ئێستا مەترسیدارترە لە پێشوو. ئاماژەی بەوەشكرد چەكە پێشكەوتووە تەكنەلۆجییەكان كە هەردوولا خاوەنین “دەبنە هۆی ململانێیەكی زۆر مەترسیدار”.

ئەوەشی ڕونكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بە دژواری دەزانێت دانوستان لەگەڵ ڕكابەرێكی وەك چین-دا بكات ئەگەر لە هەندێك بواردا پێشكەوتن بەدیبهێنێت، پرسیارەكەش ئەوەیە چین ئەم سیستمە نوێیە قبوڵ دەكات لەكاتێكدا توانای هەیە لە خۆ ڕێكخستن بۆ هێنانەدی پێشكەوتنی تەكنەلۆجی لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا، داواشدەكات ڕۆژئاوا متمانەی بەخۆی هەبێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

یاسا نهێنیەکانی ڕائول کاستیای ڕیاڵ مەدریدی گەڕاندووەتەوە لوتکە

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەی 25 ساڵەی نێوان ئێران و چین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share