کەشتییەکی ئیسرائیلی “بە موشەکی ئێرانی” پێکراوە

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی تۆمەتی پێکانی کەشتییەکی بازرگانی وڵاتەکەی خستووەتە پاڵ ئێران و ڕایدەگەیەنێت، “کەشتییەکە لە دەریای عومان بە موشەکی ئێرانی کراوەتە ئامانج”.

کەناڵە ئیسرائیلییەکە بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئازار، کاتێک کەشتییەکی ئیسرائیلی سەرقاڵی گواستنەوەی کاڵای بازرگانی بووە بۆ بەندەرەکانی وڵاتی تەنزانیا لە ئاوەکانی نێوان عوممان و ئێران بە موشەک هێرشکراوەتەسەری ئەگەرچی هێرشەکە نەبووەتە هۆی وەستاندنی کەشتییەکە”.

بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان خاوەنی کەشتییەکە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییە و نوسینگەی سەرەکی لە بەندەری حەیفایە و کاری بازرگانی دەکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە تا ئێستا بە تەواوی دڵنیایی نەدراوە کە هێرشەکە ئێران ئەنجامی دابێت، لەگەڵ ئەوەش کەشتییەکە بەردەوامی داوە بە گەشتەکەی و بەرەو وڵاتی تەنزانیا بەڕێکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: 11 عێراقی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە بۆ 11 كەس بەرزبووەوە. ئەحمەد سەحاف،…
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە کە خەریکە دەتەقێتەوە و دەشڵێت، “پێویستە…
Total
0
Share